هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پاریس پێشەنگی لیگ وەنی گرتووە
شەیری بکە لە:
یاریزنانی پاریس
ئاڤا سپۆرت
لە گەڕی شەشەمی لیگ وەن، پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەکان میوانداری یانەی ڕینسی کرد.
وێنە گەورەکە: پاریس بە ڕاهێنەرایەتی لویس ئینریکی هەر لە سەرەتاوە کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد، لە خولەکی سێ مارکینۆسی بەرگریکار گۆڵێکی بۆ پاریس تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە ڤار گۆڵەکەی ڕەتکردەوە، پاریس بەوە نەوەستا و لە خولەکی 30 لە ڕێگای برادلی بارکۆلای ئەستێرەی ئەم وەرزەی یانە پاریسییەکە، گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، گێمی یەکەمیش تەنیا بەم گۆڵە کۆتایی هات.
لە لایەکی دیکەوە: گێمی دووەم دووبارە پاریس باڵادەستی خۆی نیشاندایەوە، خولەکی 58 کانگ لی، گۆڵی دووەمی و دڵنیایی تۆمار کرد، دە خولەک دواتر بارکۆلای لاو گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی پاریسی تۆمارکرد، ئەگەرچی خولەکی 75 ڕینس گۆڵێکی تۆمار کرد، بەڵام نەیانتوانی بگەڕێنەوە کەشی یارییەکە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
زانیاریی زیاتر: پاریس پێنجەم بردنەوەی ئەم وەرزەی بەدەستهێن، ئێستا بەم بردنەویە لە ڕیزبەندی یەکەم دێت و شازدە خاڵی لە هەگەبدایە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.