پچڕانی بەستەری ئەژنۆ، کابووسی یاریزانەکان

پچڕانی بەستەری ئەژنۆ، کابووسی یاریزانەکان

ڕۆدری

26 ئەیلوول
جیهان

پچڕانی بەستەری ئەژنۆ، کابووسی یاریزانەکان

پچرانی بەستەری ئەژنۆ یەکێکە لە مەترسیدارترین پێکانەکان کە تووشی وەرزشوانان دەبێت، بەشێوەیەکی گشتی ئەم پێکانە پێویستی بە نەشتەرگەری و دواتریش چارەسەری سرووشتی دەبێت. ئەم پێکانە دەکرێت کاریگەری تەواوی لەسەر ئاست و بەشداریکردنی یاریزان هەبێت لە وەرزشەکەیدا.


ئەم بەستەرە ناوی خۆی بە خۆیەتی هەردوو ئێسکی ڕان و خوار ئەژنۆ بەیەکەوە دەبەستێت، لە بەشی پێشەوە و دواوەش هەیە، بەڵام زیاتر بەستەری پێشەوە تووشی ئەو پێکانە دەبێت، بەهۆی زۆری پەستان و ڕووداوەکان لە سەر بەشی پێشەوەی ئەژنۆ. 


بەستەری پێشەوە هاوسەنگی جومگەی ئەژنۆ ڕادەگرێت، ڕێگری دەکات لە جووڵەی چوونەپێشەوەی لە ڕادەبەدەری ئێسکی لوولاک، پێکانی بەستەر واتە خوران یاخود وەرگەڕانی بەستەر، زیاتر بەهۆی وەستانی لەناکاو، گۆڕینی ئاراستە، یاخود زەبرێکی ڕاستەوخۆوە کە دەکرێت بەر ئەژنۆ بکەوێت دروست دەبێت.


ساڵانە چەندین یاریزانی وەرزشە جیاوازەکان تووشی پێکانەکانی ئەژنۆ دەبن، تۆپی پێش یەکێکە لەو وەرزشانەی کە پێکانی ئەژنۆ و پچڕانی بەستەر بەتایبەت تێیدا زۆر بڵاوە، دوای پچڕانی بەستەر تاڕادەیەکی ئەژنۆ توندوتۆڵی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە خورانی ئەژنۆکەش، تەنانەت دوای چارەسەریش زۆر قورسە ئەژنۆ توندوتۆڵی پێشوو بەدەست بهێنێتەوە، بەشێک لە یاریزانەکان بۆ هەمیشە تواناکانیان لەدەست دەدەن و هەرگیز ناتوانن ئاست و توانای پێش پێکانەکانیان بەدەست بهێننەوە.


هەر لە سەرەتای ئەم وەرزەشەوە چەندین یاریزانی گرینگ بەهۆی ئەو پێکانە نەگریسەوە چیمەنی یاریگاکانیان جێهێشتووە، پێش ئەوەی وەرزەکەیان دەست پێبکات پچڕانی بەستەر کۆتایی پێهێنا، دیارترین ئەو یاریزانانەی لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەستەری ئەژنۆیان پچڕاوە.

 تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەی بەرشەلۆنە، هەروەها ڕۆدری ئەستێرەی ناوەندی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کە پێشبینی دەکرێت وەرزەکە بۆ هەردووکیان کۆتایی هاتبێت.