هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یاریگای دهۆک نۆژەن دەکرێتەوە
شەیری بکە لە:
یاریزانانی دهۆک و زەورا
ئاڤا سپۆرت
چیمەنی یاریگای یانەی دهۆک نۆژەن دەکرێتەوە، دوای کردنەوەی ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بڕیاردرا چیمەنی یاریگاکە بگۆڕدرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆک بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چیمەنی یاریگای یانەکەمان دەگۆڕدرێت.
زانیاریی زیاتر: یانەی دهۆک لە یاریی یەکەم لەنێو یاریگای خۆی دووچاری ڕەخنەی زۆر بوویەوە، چونکە چیمەنی یاریگاکە وەک پێویست نەبوو، بەڵام سەرۆکوەزیران وەک پاڵپشتییەک بڕیاریدا پاڵپشتی دارایی یانەکە بکات بۆ گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە و ئەم کێشەیان بۆ چارەسەر بکات.
ئەمەش بزانە: یانەی دهۆک ڕێگەپێدانی لە لایەن ئاسیا و عێراقەوە بەدەستهێناوە، لەم وەرزەشدا بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو دەکات، بەڵام چیمەنی یاریگاکەی وەک پێویست نییە، ڕەنگە یارییەکانی داهاتووی ئەم یانەیە لە یاریگای فرەنسۆ هەریری لە هەولێر ئەنجام بدا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.