هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بایرن میونشن زەنگی مەترسی لێدا
شەیری بکە لە:

یاریزانانی بایرن
ئاڤا سپۆرت
لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، بایەرن میونشنی ئەڵمانی بردنەوەیەکی گەوەری تۆمارکرد و زەنگی مەترسی بۆ سەرجەم ڕکابەرەکانی لێدا.
وێنە گەورەکە: یانە ئەڵمانییەکە بە ڕاهێنەرایەتی فینسنت کۆمپانی هەر لەسەرەتاوە بە پلانێکی هێرشبەری ڕووبەڕووی دینامۆ زەگربی کرواتی بوویەوە، دەیناویست بە خێرایی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: سەرەتای یارییەکە بایرن کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو، ناوبژیوان بەهۆی ئۆفسایدەوە گۆڵێکی تیپە ئەڵمانییەکەی ڕەتکردەوە، بەڵام هاری کین بەخێرایی گەڕایەوە و لە لێدانێکی سزا، لە خولەکی ١٩ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەکەی هەرێمی باڤارایا لە نیوەی یەکەمی یارییەکە توانیان دوو گۆڵی دیکە لە ڕێگای یاریزانان رافایێل گۆرێرۆ و مایکڵ ئۆلێزەوە تۆمار بکەن.
لە لایەکی دیکەوە: یانە کڕواتییەکە لە نیوەی دووەم بە خێرایی وەڵامی یانە ئەڵمانییەکەیان دایەوە، کاتێک لە خولەکەکانی ٤٨ و ٥٠ دوو گۆڵیان لە ڕێگای یاریزانان بڕۆنۆ پیتکۆڤیچ و تاکۆبا ئۆگواراوە تۆمارکرد و نزیک بوونەوە لەوەی ئەنجامی یارییەکە بگەڕێننەوە خاڵی سەرەتا.
ئەمەش بزانە: یاریزانان و ڕاهێنەری بایەرن هەستیان بە مەترسی لەدەستدانی ئەنجامەکە کردم ئەمجارە هیچ دەرفەتێکی نزیکبوونەوەیان بۆ دینامۆ زەگرب نەهێشتەوە، کاتێک هاری کەینی هێرشبەر گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، چوار خولەک دوای ئەم گۆڵە، مایکڵ ئۆلێز لە پاسێکی مۆسیالا گۆڵی پێنجەمی بایرنی تۆمارکرد.
ئەنجامەکە گەورەتربوو: لە خولەکەکانی ٧٣ و ٧٨ هاری کەین توانی سووپەر هاتریکی خۆی و گۆڵی حەوتەمی تیپەکەی تۆمارکربکات، دواتر لە خولەکی ٨٥ تۆماس مۆلەر ئاسیستێکی بۆ لیرۆی سانێ کرد و ئەویش بۆ هەشتەمین جار تۆڕی یانە کڕواتییەکەی هەژاند.
باکگراوند: کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی بایرن میونشن لە خولەکی ٩٢ بە واژۆی یاریزان لیۆن جۆریتسکاوە کۆتییهات کاتێک گۆڵی نۆیەمی تۆمارکرد، بایرن ئەنجامێکی مێژووی بەدستهێنا لەیەکەم یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی نوێ بە(9-2) لە داینامۆ زەگربی بردەوە و زەنگی مەترسی و گەڕوانەوەی یانەکەی بۆ ڕکابەرییەکانی ئەوروپا و جیهان لێدا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.