هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڤینیسیۆس خەڵاتێکی لە یوفا وەرگرت
شەیری بکە لە:
ڤینیسیۆس
ئاڤا سپۆرت
ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوای ئاستە ناوازەکەی وەرزی ڕابردوو، بە باشترین یاریزانی چامپیۆنس لیگی وەرزی 2023-2024 دیاریکرا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڤینیسیۆس وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، دووەم نازناوی چامپیۆنزلیگی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بەدەستهێنا و دەستێکی باڵای لە بردنەوەی نازناوەکەدا هەبوو.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جۆنیۆر لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی؛ کارکردن و کەسایەتی دەتبەنە ئاستە باڵاکان، سوپاسی هەموو هاوکارانم دەکەم بۆ ئەمە، خۆشم دەوێن.
زانیاریی زیاتر: ڤینی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی ڕابردوودا 902 خولەک بەشداری کرد، توانی 6 گۆڵ تۆمار بکات لە نێویاندا گۆڵی یاری کۆتایی بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند، هەروەها 5 گۆڵی تریش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.