کریستیانۆ پەیامێکی ئاراستەی عێراقییەکان کرد

کریستیانۆ پەیامێکی ئاراستەی عێراقییەکان کرد

کریستیانۆ

16 ئەیلوول
جیهان


ئاڤاسپۆرت


کریستاینۆ ڕۆناڵدۆدوای ئەوەی لەگەڵ شاندی یانەی نەسڕ گەشتی  بۆ وڵاتی عێراق ئەنجام نەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هیوا دەخوازێت بەم نزیکانە هاندرانی عێراق بەبینێت.

 

وێنەگەورەکە: دوای ئەوەی کریستانۆ رۆناڵدۆ گەشتی وەڵاتی عێراقی نەکرد، کاردانەوەی هاندەرانی لێکەوتەوە، ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە لە پەیامێکیدا،هیوای بەختێکی باش بۆ  هاورێکانی و  تیپەکەی دەخوازێت، هەروەها پەیامێکی تایبەتی بۆ هاندەرانی عێراق هەیە، دەڵێت هیوادارم بەم نزیکانە بتانبینم.

 

ئەوە پێویستە بیزانیت: شەقامی عێراقی بە هاتنی هەواڵی ڕۆناڵدۆ بۆ عێراق سەرقاڵبوون، هەوادارانی ئەوە یاریزانە  پەڕۆشی بینینی بوون لە نزیکەوە، هەموو لایەک هەوڵی کڕینی پلیتی یاریەکەی نێوان نەسڕ و شورتە دەدا، کار گەیشتەوە ئەوەی نرخی پلیتەکان دە هێندە بەرزبوویەوە و پلیت دەستنەکەوێت.

 

ئەمەش بزانە: دوای ئەوەی یانەی نەسڕ لە پێگەی فەرمی بەڵاویکردەوە، ئەستێرەی یانەکە ڕۆناڵدو لەگەڵ یانەکە گەشتی وەڵاتی عێراق ناکات، نەهاتنی ئەوە یاریزانە بارودۆخی ئەمنی و سەقامگیری عێراق خستە ژێر پرسیارەوە، لەکاتێکدا فیدراسیۆنی عێراق ئامادەکاریی ئەمنی و خزمەتگوزاری تەواو گرتەبەر، بەڵام نەهاتنی یاریزانەکە گومانی لەسەر ئەو وڵاتە دروستکرد.

 

باکگراوەند: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی یانەی ناسڕ سعودی، دوای ئەوەی یانەکانی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیک ڕووبەرووی یانەی شورتەی عیراقی بوویەوە، بڕیاروابوو گەشتی عێراق بکات، بەڵام یانەکانی بەڵاوەی کردەوە بەهۆی نەخۆشیەوە ناتوانێت گەشتی عێراق بکات، ئەمەش هاندەرانی توورە کرد.