ریاڵ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

ریاڵ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

یاریزانانی ریاڵ مەدرید

 
 
ئاڤا سپۆرت 
ڕیال مەدرید بە کارڤاخاڵی ڕاگەیاندووە کە دەیانەوێت بۆندەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ بکەنەوە. 
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: کارڤاخاڵ بۆندەکەی بۆ ماوەی ساڵێک نوێدەکرێتەوە، وەکوو هەموو یاریزانەکانی تر کە لە هەمان تەمەنی ئەودان، یاریزانەکەش بە تەواوی لە سیاسەتەکانی یانەکە تێدەگات و بە مەرجەکان ڕازییە. 
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارڤاخاڵ بۆندەکەی لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، بەڵام کارڤاخال دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لە قەڵای سپی درێژە بە یاریکردن بدات.

زانیاریی زیاتر: دانی کارڤاخاڵ زیاتر لە 500 یاری بۆ ئاستە جیاوازەکانی ڕیاڵ مەدرید کردووە، تێیدا 422 یارییان بۆ ئاستی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید بووە، خاوەنی 13 گۆڵە و 64ـی گۆڵیشی دروست کردووە.