هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەڕازیل ژمارەیەکی خراپی تۆمارکرد
شەیری بکە لە:

یاریزانانی بەڕازیل
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی بەڕازیل، لەسەر دەستی هەڵبژاردەی پاراگوای تووشی دۆڕان هات، کە ئەمە چەارەم دۆڕانی تیپەکەی سامبایە لە ماوەی ڕابردوودا.
وێنە گەورەکە: لە نیوەی یەکەمی یارییەکە هەڵبژاردەی بەڕازیل گۆڵێکی لە لایەن یاریزانانی پاراگوایەوە لێکرا، دواتر نەیتوانی لە نیوەی یەکەم ئەنجامەکە ڕاستبکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە بەڕازیل بە پاڵپشتی ڤینیسیۆس هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بێسوود بوو، یاریی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی پاراگوای بە کۆتاهات، بەڕازیل لە 5 یاریی ڕابردووی چوار یاریی دۆڕاندووە.
باکگراوند: بەڕازیل لە ڕیزبەندی پێنجەمی جیهان دێت، ئێستا لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور، بە 10 خاڵ لە خانەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکە دێت، لەم کیشوەرەدا شەش هەڵبژاردە بۆ مۆندیالی 2026 سەردەکەوێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.