هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یاریزانێکی کازاخستانی ڕەفتارێکی ناشرین ئەنجام دەدات
شەیری بکە لە:

یولیا پوتینتسێڤا
ئاڤا سپۆرت
یولیا پوتینتسێڤا لە قۆناغی سێیەمی ئەمریکای کراوە توڕە دەبێت و ڕەفتارێکی ناشیرین و دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر تۆپهێنەرەوەیەک ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: پوتینتسێڤا چاو دەبڕێتە کچە تۆپهێنەرەوەکە دەستەکانی هێناونەتە خوارەوە، هیچ هەوڵێک نادات بۆ گرتنی تۆپەکان، لەبری ئەوە تەنیا سەیریان دەکات کە بەلای قاچیدا دەڕۆن.
ئەوەی دەگوترێت: بۆریس فرانز بێکەری ئەڵمانی و ئەفسانەی تێنس لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، پوتینتسێڤا خۆی بە کێ دەزانیت؟ ڕەفتارێکی خراپ بەرامبەر ئەو کچە تۆپهێنەرەوەیە ئەنجام دەدات.
زانیاریی زیاتر: یولیا پوتینتسێڤای کازاخستانی لەو قۆناغەدا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بە جاسمین پاولین دۆڕاند، لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 1761 خاڵ لە ڕیزبەندی 33ی جیهان دێت لە ئاستی ئافرەتان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.