ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان

ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان

ئمباپی

2 ئەیلوول
جیهان

ئاڤا سپۆرت


ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی چوارەمی لالیگادا لە ڕیاڵ بیتسی بردەوە و گەڕایەوە بۆ ڕێچکەی سەرکەوتن.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕیاڵ مەدرید هەر لە سەرەتای یارییەکەوە دەستی بەسەر یاریەکەدا گرت، هێرش لە دوای هێرشی دەبرد، بەڵام سەرجەم هێرشەکان بێئاکام بوون بەهۆی پەلەکردنی هێرشبەران بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و کەمکردنەوەی فشارەکان.

 

لە لایەکی دیکەوە: ڕیاڵ مەدرید گێمی دووەمیش بەردەوام لە هێرشبردن، لە خولەکی 65 کارلۆ ئەنچیلۆتی دوو گۆڕانکاری کرد، لە کۆتاییدا کیلیان ئێمباپێ بە ئەسیستێکی ناوازەی ڤاڵڤێردی توانی گۆڵی یەکەمی خۆی و یانەکەی تۆمار بکات، هەشت خولەک دواتریش بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و ڕیاڵ مەدریدی تۆمار کرد.


زانیاریی زیاتر: ڕیاڵ مەدرید دووەم بردنەوەی لەم وەرزە تۆمارکرد و بە هەشت خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی لالیگا دێت، هەرچی ڕیاڵ بیتسە هیچ بردنەوەیەکی لەم وەرزە نییە، بە یارییەک کەمتر و بە تەنیا دوو خاڵ لە پلەی حەڤدەیەم دێت.