جۆکۆڤیچ ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە کرد

جۆکۆڤیچ ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە کرد

جۆکۆڤیچ

31 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی، ئەمڕۆ شەممە، دوای دۆڕانی بە یاریزان ئەلێکسی بۆبێرین ئوستڕالی ماڵئاویی لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە کرد، کاتێک یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک دۆڕاند، لە قۆناغی سێیەم ماڵئاوایی کرد.


وێنە گەورکە: جۆکۆڤیچ لە یارییەکە کێشەی زۆری لە ناردنی تۆپەکان بۆ یاریزانی بەرامبەر هەبوو، بەو هۆیەوە نەیتوانی پارێزگاریی لە نازناوی وەرزێ ڕابردوو بکات.


لە لایەکی دیکەوە: جۆکۆ لە یارییەکەدا دوو گێمی بە ئەنجامی (6-2)(6-2) دۆڕاند، بەڵام دواتر گەڕایەوە و گێمی سێیەمی بە ئەنجامی (6-4) بردەوە، دواتر ئەلێکسی ئوستڕاڵی توانی کۆمەڵەی چوارەم بە ئەنجامی (6-2) بباتەوە و جۆکۆڤیچ لە پاڵەوانێتییەکە دووربخاتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: جۆکۆڤیچ لە مێژوودا چوار جار نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەی بردووەتەوە، لە ساڵانی 2011-2015-2018-2023 بووە.