بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ڤەلەد وەلید دەبێتەوە

بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ڤەلەد وەلید دەبێتەوە

یاریزانانی بەرشەلۆنە

31 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی بەشەلۆنە لە گەڕی چوارەمی یارییەکانی لالیگای ئیسپانی ڕووبەڕووی یانەی ڤەلەد وەلید دەبێتەوە، یارییەکە ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە بەڕێودەچێت.


وێنە گەورەکە: یانەی برشەلۆنە پێچەوانەی هەموو بۆ چوونەکان توانی لەسەرەتای لالیگا بەشێوەیەکی باش دەستپێبکات و لە سێ یاریی یەکەمیدا لە خولەکە ٩ خال کۆبکاتەوە، سەرەڕای بوونی کۆمەڵێ پێکان لە هێلی ناوەڕاستی تیپەکە، بەڵام بە ئاستێکی باش دەرکەوتن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هانس فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەیەوێت خراپی دۆخی ریاڵ مەدریدی ڕکابەری سەرسەختی بقۆزێتەوە و هەنگاوێکی دیکە لێی دووربکەوێتەوە، بیر لەوەش دەکاتەوە ٣ خاڵی دیکە بخاتە سەر هەگبەی خاڵەکانی و بەشێوەیەکەی کاتی پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولەکە بەهێز بکات.

 

زانیاریی زیاتر: بلاوگرانە، لە سێ یاریی ڕابردووی توانی لە یانەکانی ڤاڵێنسیا و رایۆ ڤایکانۆ و ئەتلەتیک بلباو باتەوە، ئەمڕۆش چاوەڕێدەکرێت بەسەر ڤەلەد وەلیدی میوانیدا سەرکەوێت.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە پێنج یاریی ڕابردووی نێوانیان یانە کەتەلۆنییەکە چوار بردنەوەی تۆمارکردووە، لەبەرامبەردا ڤەلەد وەلید تەنها یەک بردنەوەی بەدستهێناوە، ڤەلەد وەلید لە سێ یاریی ڕابردووی ئەم وەرزەی، بردنەوەیەک و دۆڕانێک و یەکسان بوونێکی هەیە، ئێستا بە کۆکردنەوی چوار خاڵ لە خانەی چوارەمی ڕیزبەندییەکە دێت