ئارنی سڵۆت گۆڕانکاری لە لیڤەرپووڵدا کردووە؟

ئارنی سڵۆت گۆڕانکاری لە لیڤەرپووڵدا کردووە؟

ئارنی سڵۆت، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ

26 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

نۆڤین مەجید ساڵح

 

ئارنی سڵۆت، ڕاهێنەری نوێی یانەی لیڤەرپووڵ، تاوەکو ئێستا دوو یاریی لە پرێمەرلیگدا ئەنجامداوە و هاندەرانیش بە بەردەوامی لەگەڵ یۆرگن کلۆپ بەراوردی دەکەن و باس لەوە دەکەن تا چ ڕادەیەک یانەکەی گۆڕیوە.


سلۆت، بە گوتەی خۆی دەڵێت: ''لیڤەرپووڵ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و لەسەر ڕژێمە کۆنەکە ماوەتەوە'' گوتەکەی تا ڕادەیەک درووستە، هاندەران هاوشێوەی کلۆپ خۆشیان دەوێت و بەردەوام پشتگیری دەکەن، بینیشمان لە نێو یاریگای ئاندفیڵد بانەری هاندەران لەسەری نووسرابوو ''ئارنی سڵۆت ئێمە لە پشتی تۆین''.


ئێستا دەبینین کە سڵۆت زۆر لە کلۆپ جیاوازە، ئەو هاوشێوەی کلۆپ بەنێو یاریگادا ڕاناکات و دەستی بۆ هاندەران بەرز ناکاتەوە، بەردەوام هێمنی خۆی دەپارێزێت.


لە ڕووی تاکتیکیشەوە، دەبینین سڵۆت گرنگییەکی زیاتر بە پاساتی درووست دەدات وەک لە کلۆپ و ڕاهێنەرانی پێشوو، لە یارییەکەی بەرامبەر برێنتفۆرد، کە لیڤەرپووڵ توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکە بباتەوە، %92ی پاسەکانی درووستبوو، ئەوەش ئامارێکە کە لیڤەرپووڵ لە وەرزی 2003-2004 بەخۆیەوە نەبینیوە، لە یارییەکەی بەرامبەر ئیپسویچ تاونیش، لیڤەرپووڵ 50 جار تۆپی لە نێو بۆکسی بەرامبەرەکەی وەرگرتووە، کە ئەوەش لە وەرزی 2008-2009وە ڕووینەداوە.


ڕەنگە سڵۆت لەسەر هەمان ڕژێم درێژە بە خەباتی لیڤەرپووڵ بدات، بەڵام ئەو ئێستا بەشێکە لە خێزانی ڕێدز و بە شێوازی خۆی گۆڕانکاری بەرچاو و باشی درووستکردووە.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید