ریاڵ مەدرید یەکەم سەرکەوتنی لە لالیگا بەدەستهێنا

ریاڵ مەدرید یەکەم سەرکەوتنی لە لالیگا بەدەستهێنا

یاریی ریاڵ مەدرید و بەلەدوەلید

25 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یەکەم سەرکەوتنی لە لالیگا ئەم وەرزەی 2024-2025 بەدەستهێنا دوای سەکەوتنی بەسەر یانەی بەلەدوەلید.

وێنە گەورەکە: لە گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی ئیسپانی ناسراو بە لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی بەلەدوەلیدی کرد، لە نیوەی یەکەم یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتیهات.

لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی 50 ڤالڤێردی ناوەڕاستکار گۆڵی یەکەمی بۆ مێرێنگێ تۆمارکرد، ریاڵ فشاری زیاتری خستەسەر تیپی میوان، تا لە خولەکی88 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، دواتر ئێندریک هاتە شوێنی ئیمباپێ و لە خولەکی 95 گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی تۆمارکرد.

زانیاریی زیاتر: ریاڵ مەدرید توانی یەکەم بردنەوە لە خولەکە تۆمار بکات و کۆی خاڵەکانی گەیاندە4 خاڵ و لە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگا دێت.