گالاگێر پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد

گالاگێر پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد

گالاگێر

ئاڤا سپۆرت


یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ، بە فەرمی گواستنەوەی یاریزان گالاگێری گواستەوە ڕیزەکانی، بۆ وەرزی 2024-2025 لە ڕیزەکانی ئەو یانەیە یاریدەکات.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: پێگەی فەرمی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بڵاویکردەوە کە یاریزان گالاگێری لە یانەی چێلسییەوە پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆوە کردووە.


زانیاریی زیاتر: گالاگێر بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردووەتە ئەتلەتیکۆ مەدرید و تا 2029 لە یانە ئەتلەتیکۆ  دەمێنێتەوە.

 

باکگراوند: گالاگێر لەوەتەی 2019 پەیوەندی بە ڕیزەکانی چێلسییەوە لردووە، بەڵام بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی وێست برۆمیچ کردووە، ئەمجارە لەسەر خواستی سیمیۆنی پەیوەندی بە و یانەیەوە کردووە.