کیێزا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات

کیێزا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات

کیێزا

ئاڤا سپۆرت


فێدریکۆ کیێزای ئیتاڵی و یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆس، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات دەستبەرداری بەشێکی زۆر لە مووچەکەی بووە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە کیێزا ئامادەبووە دەستبەرداری نیوەی مووچەکەی بێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، یانە کەتەلۆنییەکەش دەرگای یانەکەی بەڕووی یاریزانەکەدا کرووەتەوە.


لە لایەکی دیکەوە: کیێزا وا بیردەکاتەوە کە شێوازی یاریکردنی لەگەڵ پلان و بەرنامەکانی هانز فلیک دەگونجێت، مۆتای ڕاهێنەری یۆڤی زووتر ڕایگەیاندبوو کە کیێزا لە پلانەکانی ئەو نییە، بۆیە پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە بەرشەلۆنە نزیک بووەتەوە.

 

باکگراوند: کیێزا وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس بەشداریی لە 37 یارییدا کردووە 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 2 ئاسیستی بۆ یاریزانەکانی کردووە.