هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کارەکانی یانەی هەولێر هەڵدەپەسێردرێت
شەیری بکە لە:

هاندەرانی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی داوای ڕوونکردنەوە لە یانەی هەولێر دەکات و لە ئێستادا کارەکانی ئەو دەستە نوێیەی ڕاگرتووە.
وێنە گەورەکە: لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق بەهۆی سکاڵای ئەندامێکی پێشووی دەستەی کارگێڕی، کە داوایکردووە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لادانی ئەو لە دەستەی کارگێڕی یانەکە بکەن، کارەکانی ئەم دەستەیەی هەڵپەساردووە.
لێدوانی فەرمی: سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان، لە وەڵامی نووسراوەکەی لێژنەی ئۆڵێمپی بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە بەهیچ شێوەیەک حساب بۆ ئەم نووسراوەی لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق ناکەن و سێ مانگی دیکە بۆ ئەم دەستەیە درێژدەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ماوەی سێ مانگە گۆڕانکاریی لە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کراوە، بەڵام چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئەندامێکی پێشوو سکاڵای لە لای لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق تۆمارکردووە.
باکگراوند: هەولێر لە 1968 دامەزراوە، تا ئێستا 4 نازناوی خولی نایابی عێراقی بردووەتەوە و دوو جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.