هەڵبژاردەکان بۆتۆ
گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ؛ وەرزی نوێ جیاواز دەبێت؟
شەیری بکە لە:

نازناوی پرێمەرلیگ
مایکڵ واڵکەر
زە ئەسلەتیک
پرێمەرلیگ، 33ەمین وەشانی دەستیپێکرد و پێدەچێت ئەمجارەش کێبڕکێیەکی سەخت لەسەر نازناوەکە هەبێت، نۆ مانگ و یەک هەفتەی دیکە بۆمان دەردەکەوێت کێ دەبێتە پاڵەوان، ڕەنگە ئەو کاتە لە نێو یاریگای فولهام مان سیتی پێنجەم نازناوی لەسەریەک بباتەوە، یان لەوانەیە ئارسناڵ لە شاری ساوسهامپتنەوە دوای 21 ساڵ نازناوەکە بەرزبکاتەوە، ڕەنگە لیڤەرپووڵ لە نێو یاریگای خۆیدا و لە یەکەم وەرزی ئارنی سلۆت ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن، هەموو ئەمانە ئەگەرێکی زۆری هەیە و دەبینین ئەم سێ یانەیە بەردەوامن لە نیشاندانی ئاستێکی بەرز و بەڕای من نازناوەکە هەر لە نێوان ئەم سێ یانەیە دەمێنێتەوە.
سەرباری ئەوەش، ئەم وەرزی پرێمەرلیگ گۆڕانکاری زۆری تیایدا ڕوویداوە، ڕاستە جەیمس میلنەر و ئاشلی یۆنگ هێشتا هەر بەردەوامن لە یارییکردن، بەڵام هەنێک گۆڕانکاریش هەیە.
ئیپسویچ تاون، یەکێکە لەو گۆرانکاریانە، یانەکە دوای 22 ساڵ توانی بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ و ڕەنگە ئەم یانەیە لای نەوەی نوێی هاندەری تۆپی پێ نامۆ بێت، بەڵام هەندێکمان کوالێتی ئەم یانەیە و هاندەرانی یانەکە دەزانین، برایتن، چێڵسی، لێستەر سیتی و لیڤەرپووڵ بە ڕاهێنەری نوێوە دەرکەوتن و شێوازی یارییکردنیان گۆڕاوە.
بەلام ئەوەی جێیگەی سەرنجە، ەوەیە کە هەستت دەکرد مان سیتی گەرم و گوڕی جارانی نەماوە، ڕەنگە هۆکارەکەی بۆ ئەو 115 کەیسە بگەڕێتەوە کە یانەکەی پێ تۆمەتبار کراوە، بەڵام یانەکە دەبێت چاوەڕوانی بڕیاڕی دادگا بێت و لە لایەکی دیکەشەوە سەرنجی بخاتە سەر یارییکردن و بردنەوەی نازناوەکان.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.