ڕەحیم ستێرلینگ و چێڵسی؛ نەمانی متمانە

ڕەحیم ستێرلینگ و چێڵسی؛ نەمانی متمانە

رەحیم ستێرلینگ، یاریزانی یانەی چێڵسی

20 ئاب
جیهان

لیام تۆمی، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی
زە ئەسلەتیک

وەرزی ڕابردوو، ڕەحیم ستێرلینگ لە ژێر دەستی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، سەرجەم یارییەکانی وەرزەکەی ئەنجامدا و یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی یانەی چێڵسی، پێش دەستپێکی ئەم وەرزەش، ستێرلینگ زووتر گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، بەلام ئێنزۆ مارێسکا، ڕاهێنەری نوێی یانەی چێڵسی لە یەکەم یاریی و لە دەستپێکی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بڕیاری دورخستنەوەی یاریزانەکەی دا.

کاتێکیش لە مارێسکایان پرسی: ''بۆچی ستێرلینگ لە پێکهاتەکەدا نەبوو؟'' ئێنزۆ وەڵامێکی دیپلۆماسییانەی دایەوە و گوتی ''بڕیارەکە تەنیا بڕیارێکی تاکتیکی بوو و سەرجەم یاریزانەکان بۆ ئێمە گرنگن''.

ڕەنگە ستێرلینگ ئاگای لەوە نەبێت کە یانەی چێلسی نیازی فرۆشتنی هەیە، چونکە لە کۆتاییدا هەمووان دەزانن کە چێڵسی 43 یاریزانی هەیە و پێویستی بەوەیە چەند یاریزانێک بفرۆشێت، بەڵام ستێرلینگ هێشتا سێ ساڵی لە گرێبەستەکەیدا ماوە و دەیەوێت لەگەڵ چێڵسیدا بەردەوام بێت.

مانەوەی ڕەحیم لە چێڵسی تا رادەیەک زەحمەتە، چونکە یانەکە خاوەنی چەندین یاریزانە لە شوێنی ستێرلینگ و هێڵەکانی پێشەوەی یاریگا، پێدرۆ نێتۆ، کۆڵ پاڵمەر، کریستۆفەر ئنکوکو، نۆنی مادوکی و میخایلۆ مۆدریک، هەموو ئەمانە دەتوانن لە شوێنی ستێرلینگ یاریی بکەن و ڕاهێنەریش زیاتر متمانەی بە یاریزانە لاوەکان هەیە.

ئەوانەش هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی ستێرلینگ متمانەی بە یانەی چێڵسی نەمێنێت و درک بەوە بکات کە لە یانەکە شوێنی نابێتەوە، ڕەنگە یانەکە هاوشێوەی کۆنەر گالیگەر و بێن چێلوێل، بە ستێرلینگ بڵێن ''یانەیەکی دیکە بۆ خۆت بدۆزەوە''

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید