هەڵبژاردەکان بۆتۆ
گۆندۆگان دەیەوێت بگەڕێتەوە مان سیتی
شەیری بکە لە:

گۆندۆگان
ئاڤا سپۆرت
ئێلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی و یاریزانی ئێستای یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵی گەڕانەوە بۆ یانەی مان سیتی ئینگلیزی دەدات، هەرچەندە یانەکە ئەو یاریزانەی لە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکان دانەناوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە یاریزان گۆندۆگان هەوڵدەدات لەم هاوینەدا بگەڕێتەوە لای پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی، چونکە پێشووتر لەو یانەیە یاریکردووە.
زانیاریی زیاتر: هانز فلیک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە دوایین یاریی یانەکەی ئەو یاریزنەی لە پێکهاتەی تیپەکەی دوورخستەوە، بەرشەلۆنەش نیازی فرۆشتنی ئەو یاریزانەی هەیە.
باکگراوند: گۆندۆگانی یاریزانی بەرشەلۆنە لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ بەرشەلۆنە 51 یاریی ئەنجامداوە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە و 14ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.