نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەی دەوێت

نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنەی دەوێت

یاریزانانی بەرشەلۆنە

18 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وەڵامی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی دایەوە لەسەر فرۆشتنی کریستیانسنی بەرگریکاری یانەکەی و مەرجی فرۆشتنی یاریزانەکەی ڕاگەیاند.


ئەوەی لەبارەیەو دەگوترێت: ڕۆژنامەی دیپۆرتیڤیۆ بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتنی کریستیانسنی بەرگریکاری تیپەکەی دەیەوێت بە زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و بە کەمتر لەو بڕە پارەیە ئامادە نییە دەستبەرداری بێت.


زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە یاریزانەکەی لە لیستی فرۆشراوەکان دانەناوە، بەڵام نیوکاسڵ ئامادەیە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەکانی.


باکگراوند: کریستیانسنی دانیمارکی لە 43 یارییدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداریی کردووە، 3 گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمار کردووە، لە یۆرۆی ڕابردووش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.