هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فیفا بە نیازی گۆڕانکارییە!
شەیری بکە لە:

یاریزانانی تۆپی پێ
ئاڤا سپۆرت
فیفا لە لێکۆڵینەوە دایە لەگەڵ لێژنەی پەرەپێدانی هونەری تۆپی پێ لە رێکخراوەکەدا، بۆ ئەوەی چەند گۆڕانکارییەک لە تۆپێ پێدا بکات، بە بۆچوونی ئەوان چێژی یارییەک بۆ هاندەران زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: دیارترین ئە یاسایانەی کە فیفا بڕیارە گۆڕانکاری لەسەر بکات ئەمانەن
1-هەڵدانی لا بە دەست نەمینێت و یاریزان بە پێ جێبەجێی بکات
2- یاریزانە لە جێبەجێکردنی تۆپە جێگیرەکان ئازاد بێت، خۆی بتوانێت ڕاستەوخۆ یاریی بکات و پاس نەدات، وەک تۆپی کۆڕنە و فاوڵ و ۆپی دەستپێکی یاریی
3- نەهێشتنی حالەتی ئۆفساید چونکە دەبێتە هۆکاری ڕەتکردنەوەی گۆڵی جوان
4- گۆڵی دەرەوەی ناوچەی سزا بە دوو گۆڵ هەژمار بکرێت
5- هەر یارییەک بێ گۆڵ کۆتاییهات هیچ خاڵێک وەرنەگرن
6- ئەگەر یارزانێک بە ئەنقەست یاریزانێکی تووشی پێکان کرد، یاریزانەکە بەهۆی پێکان برایە دەرەوەی یاریگە، ئەو یاریزانەش لەگەڵ ئەو بچێتە دەرەوە و گۆڕانکاریی پێبکرێت وەک سزایەک
زانیاریی زیاتر: ئێستا فیفا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم خاڵانە دەکات، تا ئەگەر پێویست بێت گۆڕانکاریی لە یاساکان بکات، ئەگەریش هەیە لەسەرەتادا بەشێوەی تێست ئەنجامی بدەن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.