ریاڵ مەدرید سووپەری ئەوروپای بردەوە

ریاڵ مەدرید سووپەری ئەوروپای بردەوە

ریاڵ مەدرید

15 ئاب
جیهان


ئاڤا سپۆرت


ریاڵ مەدرید بۆ جاری شەشەم بووە پاڵەوانی جامی سووپەری ئەورووپا و ریكۆردەكەی بەرشەلۆنە و ئەیسی میلانی شكاند.

چیرۆکە سەرەکییەکە: لە یاریگای نارۆدۆی لە شاری وارشۆی پایتەختی هۆڵەندا لە یاریی جامی سووپەری ئەوروپا، ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و ئاتاڵانتای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ ڕووبەڕوو بوونەوە.


زانیاریی زیاتر: لە نیوەی یەكەم هیچ لایەك نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن، بەڵام لە نیوەی دووەم لە ماوەی 10 خولەك فیدریكۆ ڤاڵڤێردی و كلیان ئێمباپێ هەریەكەیان گۆڵێكیان كرد و ناسناوی سووپەری ئەورووپایان بۆ ریال مەدرید بردەوە.


لە لایەکی دیکەوە: كلیان ئێمباپێ لە كۆی 308 یاریی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەیتوانی هیچ ناسناوێكی ئەورووپی بباتەوە، بەڵام لەگەڵ ریال مەدرید لە یەكەمین یاریی ناسناوی ئەورووپای بەدەستهێنا.
باکگراوند: یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو چوارجار ناسناوی سووپەری ئەورووپای بەدەستهێنا، بووە یەكەمین یانەش لە مێژوودا شەش جار ئەو نازناوە بباتەوە، بەرشەلۆنە و ئەیسی میلانیش لە پلەی دووەم دێن هەریەكەیان 5 نازناویان بردووەتەوە، لە پلەی سێەمیش لیڤەرپوول دێت خاوەنی 4 نازناوی سووپەری ئەوروپایە.