بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی یانەکەی دەفرۆشێت

بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی یانەکەی دەفرۆشێت

میکایل فای

ئاڤا سپۆرت


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاریزانی یانەکەی میکایل فای لەم هاوینەدا دەفرۆشێت و بەیەکجاری دەستبەرداری تواناکانی ئەم یاریزانە دەبێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە کە بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر فرۆشتنی ئەم یاریزانە داوە و لەم هاوینەدا دەستبەرداری دەبێت، لە کاتێکدا چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.


زانیاریی زیاتر: فای لە یانەکانی پۆرتۆی پۆرتوگالی و رێنی فەرەنسی و بێشیکتاشی تورکییەوە گرێبەستی بۆ هاتووە، بەڵام نزیکترینیان یانە فەرەنسییەکەیە، چونکە نرخەکەی لە خواستی بەرشەلۆنەوە نزیکە.


باکگراوند: فای بە گرێبەستێک تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە، لە ئێستادا بێشیکتاشیش بڕی 10 ملیۆنی بۆ یاریزانەکە ئامادەکردووە.