مان یونایتد گۆڕانکاری لە گرێبەستی بڕۆنۆ دەکات

مان یونایتد گۆڕانکاری لە گرێبەستی بڕۆنۆ دەکات

بڕۆنۆ

ئاڤا سپۆرت


     یانەی مانچستەر یونایتد نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی پۆرتوگالی بڕۆنۆ فێرناندێزی ڕاگەیاند، بە پێی گرێبەستە نوێیەکە تا ساڵی 2027 لەو یانەیە دەمێنێتەوە.


وێنە گەورەکە: مان یونایتد و بڕۆنۆ لەسەر سەرجەم خاڵەکانی نێوانیان ڕێککەوتوون و مانوەی ئەو یاریزانە لە یانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فێرناندێز بۆ پێگەی فەرمی یانەکە ڕایگەیاند، کە خۆشحاڵە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام دەزانێت ئەمە ئەرکێکی نوێیە و بەرپرسیاریەتی زۆری لەسەر شانە، دبێت لە ئاست ئەم بەرپرسیارییەتە بێت.


باکگراوند: بڕۆنۆ لەماوی ڕابردوو 234 یاریی ئەنجامداوە و 79 گۆڵی تۆمارکردووە و 67 ئاسیستی هەیە.