ئمباپێ لەبەردەم دەرفەتێکی زێڕیندا

ئمباپێ لەبەردەم دەرفەتێکی زێڕیندا

ئمباپێ لەبەردەم کامێراکان

14 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


کلیان ئمباپێ یاریزانی نوێی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ئەمڕۆ دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەمە بۆ ئەوەی دەستپێکێکی باشی لەگەڵ یانە نوێیەکەی هەبێت.


چیرۆکە سەرەکییەکە: ئمباپێ ئەمڕۆ یەکەم یاریی بۆ مێرێنگێ لە بەرامبەر ئەتەلەنتای ئیتاڵی لە جامی سووپەری ئەوروپی ئەنجام دەدات، کە مێرێنگێ پێشووتر 5 جار ئەم نازناوەی بردووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئمباپێ لە دوایین پاڵەوانێتی لە یۆرۆی ڕابردوودا بەدەستی بەتاڵ هاتەدەرەوە، بۆیە دەیەوێت بەخیرایی یەکەم نازاناو لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بباتەوە، یارییەکەی ئەمشەو لە جامی سووپەری ئەوروپی کاتژمێر(10:00)  بەڕێوەدەچێت.


باکگراوند: ئمباپێی تەمەن 25 ساڵان لەم هاوینە بە خۆڕایی لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، هەڵگری نازناوی جامی جیهانی 2018یە.