لیڤەرپوول نرخی فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی دیاریکرد

لیڤەرپوول نرخی فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی دیاریکرد

یاریزانانی لیڤەرپول

ئاڤا سپۆرت


یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نرخی فرۆشتنی یاریزان لویس دیازی دیاریکرد،  کە بووەتە جێگەی سەرنج و گرنگی پێدانی بەشێک لە یانەکانی ئەوروپا.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی زە ئەسلەتیک بڵاویکردووەتەوە، کە لیڤەرپول نرخی فرۆشتنی لویس دیازی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دیارکردووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات.


زانیاریی زیاتر: دیاز لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کردووە، ئێستا یانەکە دەیەوێت بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت بە یانەی بەرشەلۆنە.

 

 باکگراوند: دیازی تەمەن 27 ساڵان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول تا ساڵی 2027 ماوە، لە دوایین یاریی دۆستانە بەرامبەر سیڤیا دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.