ئێڤەرتن یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

ئێڤەرتن یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

بەرشەلۆنە

ئاڤا سپۆرت


یانەی ئێڤەرتنی ئینگلیزی، یەکەم گرێبەستی فەرمی پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤیکتۆر رۆکی بەڕازیلی تەمەن 19 ساڵان.


وێنە گەورەکە: ئێڤەرتن بۆ گواستنەوە و گرێبەستەکردنەکە 25 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 3 ملیۆن پاداشتی دیاریکردووە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە و داوای 30 بۆ 35 ملیۆن دەکات.


زانیاریی زیاتر: یاریزانە لاوە بەڕازیلیەکە ساڵی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ بەرشلۆنە واژۆکردووە، گرێبەستەکە تاوەکو 2031 ە بەڵام نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت و یانەکە دەیەوێت بیفرۆشێت.