بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایەرمیونش دەدات

بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایەرمیونش دەدات

کومان

12 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


کینگلس کومانی یاریزانی یانەی بایەر میونشنی ئەڵمانی لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە گرنگی پێدەدرێت و لەسەر ڕاسپاردەی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدرێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بلاویکردووەتەوە، کە یانەی بەرشەلۆنە لەسەر داواکاریی هانز فلیک هەوڵی گواستنەوەی کومانی فەرەنسی دەدات و یەکێکە لە بژاردەکانی ئەم هاوینەی بەرشەلۆنە.


زانیاریی زیاتر: بەرشەلۆنە هەوڵدەدات بەشێوەی خواستن ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەکانی، کە لە باڵەکان یاریدەکات.


باکگراوند: کومانی فەرەنسی لە وەرزی 2023-2024 لە یانەی بایەرمیونشن، لە 27 یارییدا بەشداریکرد، 5 گۆڵی تۆمارکرد و 3 ئاسیستی بح هاوڕێکانی کردووە.