ڤینیسیۆس گرێبەستێکی گەورەی سعودییەکانی ڕەتکردەوە

ڤینیسیۆس گرێبەستێکی گەورەی سعودییەکانی ڕەتکردەوە

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

ئاڤا سپۆرت


ڤینیسیۆس هێشبەری بەڕازیل و یانەی ریاڵ مەدرید، لە لایەن یانەکانی سعودییەوە گەورەترین گرێبەستی پێشکەش دەکرێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە خەزێنەی وڵاتی سعودیە ئامادیە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆسی بەڕازیلی خەرج بکات، لە پێناوی ئەوەی ئەو یاریزانە ڕووبکاتە خولی سعودی.


وێنە گەورەکە: جۆنیۆر گرێبەستەکەی ڕەتکردووەتەوە ئامادەنییە یانەی مێرێنگێ جێبهێلێت، ئەو بە نەخێروەڵامی یانەکانی سعودییەی داوەتەوە، کە ئەمە جاری یەکەم نییە یانەکانی خولی رۆشەنی سعودی گرێبەست پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکەن.


باکگراوند: جۆنیۆر لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید توانی ئەم وەرزە نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، ئێستا ڕکابەرێکی سەرەکی بردنەوەی نازناوی باڵۆندۆرە.