هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فیفا یانەی هەولێری سزادا
شەیری بکە لە:

یاریگەی یانەی هەولێر
ئاڤا سپۆرت
یانەی هەولێر لە لایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانیەوە سزادرا، بەهۆ نەدانی شایستە داراییەکانی یاریزانێکی تونسی.
وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر وەرزی ڕابردوو بەشێوەی ئۆنلاین گرێبەستیان لەگەڵ سامی هومامی تونسی واژۆ کردبوو، بەڵام دواتر کارگێڕی هەولێر بە یاریزانەکە دەڵێن تۆمان ناوێت، دواتر یاریزانەکە ڕوودەکاتە دادگای کاس لە فیفا و سکاڵا دەکات و سکاڵاکە دەباتەوە.
زانیاریی زیاتر: سامی هومام سکاڵاکەی لە هەولێر بردەوە و ئەمڕۆ فیفا بە فەرمی هەولێری ئاگادار کردووەتەوە کە ناتوانێت بۆ وەرزی نوێ هیچ یاریزانیکی پیشەگەر لە پێکهاتەکەیان زیاد بکەن.
باکگراوند: بڕی گریبەستەکەی نێوانیان ٤ دەفتەر دۆلارە، دەبێت ئەم پاریە بەو یاریزانە بدرێت ئەوکات هەولێر دەتوانێت یاریزانی نوێ لە پێکهاتەکەی زیاد بکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.