بەرپرسێکی ریاڵ مەدرید بانگهێشتی دادگە دەکرێت

بەرپرسێکی ریاڵ مەدرید بانگهێشتی دادگە دەکرێت

خۆسیێ ئەنخێل

28 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


بەڕێوەبەری چالاکییەکانی ریاڵ مەدرید بە تاوانی درووستکردنی کەشێکی  نا ئارام بۆ دراوسێیەکانی یاریگای سانتیاگو برنابیو بانگهێشتی دادگا کرا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خوسیێ ئانخێل سانچێس بەڕێوەبەری کاروباری ڕیال مەدرید کە بە زیرەکی بەناوبانگە و هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی ئەم یاریگایەیە، بە هۆی درووستکردنی کەشێکی نائارام و ژاوەژاو بۆ دراوسێیەکانی یاریگاکە کە بە هۆی نۆژینکردنی یاریگاکە دەنگەدەنگێکی زۆر درووست کرایەو  دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ناڕەزایەتی خۆیان دەڕبری و لە لایەن دادگا بانگهێشت کرا.

 

ئەمەش بزانە: ریالییەکان نزیک بە دوو ساڵی ڕابردوو دەست بە نۆژینکردنی یاریگای سانتیاگو برنابیویان کردووە کە بە پڕۆژەی ماڵی کەهکێشانی بەناوبانگە و یەکێک لە پێشکەوتووترین و مۆدێڕن ترین یاریگاکانی جیهانە.

 

زانیاریی زیاتر: ئامانجی نۆژەنکردنەوەی ئەم یاریگایە بەدەستهێنانی بودجەیەکی باش لە فێستیڤاڵ وئاهەنگە تایبەتە دوور لە وەرزشییەکانە.