ئێندریک لە سانتیاگۆ ناسێنرا

ئێندریک لە سانتیاگۆ ناسێنرا

ئێندریک

27 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


ئێندریک هێرشبەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە هاندەرانی یانە نوێیەکەی ناسێندرا و ژمارە 16ـی پێشکەش کرا.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەنداماکانی یانەکە و ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانە شاهانەکە، ئێندریک هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە ڕێورەسمێکی گەورە، بە هاندەرانی یانە نوێیەکەی ناسێندرا و لە کاتی ناساندنیشی ژمارە شازدەی پێشکەش کرا. هێرشبەرە 18 ساڵانەکە وەرزی ڕابردوو بەرامبەر 47 ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرا و ئەم هاوینە بە شێوەیەکی فەرمی، پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کرد و وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی یانەکەی دەکات.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:  ئێندریک ڕایگەیاند، هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە رۆژێک بێت و لە گەورەترین یاریگای جیهان، درێسی گەورەترین یانەی جیهان بپۆشێت. بەڵێنیشی بە هاندەرانی یانە شاهانەکەدا هەموو تواناکانی بخاتە گەڕ، بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتی یانەکەی بکات.

 

لە لایەکی دیکەوە: من دەمەوێت بەهێزترین پێکهاتەمان هەبێت، ئێمە ئەم هاوینە دوو گرێبەستی زۆر باشمان کردووە، بۆیە کاتێک هەمووان ئامادە دەبن تیپەکەمان بەهێزتر دەبێت و توانای بردنەوەمان لە هەموو یانەیەک دەبێت. ئێمە چەند یاریزانێکمان پێکانیان هەیە، ئەگەر ئەوانیش بگەرێنەوە دڵنیام زۆربەی کێشەکانمان چارەسەر دەبن و ئامادەکارییەکانمان بۆ وەرزی نوێ باشتریش دەبێت.