هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"ئمباپێ بە خەونەکەی گەیشت"
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
کەریم بێنزێمای فەرەنسی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید و یاریزانی ئێستای ئیتیحادی سعوودی باس لە پەیوەندیکردنی کیلیان ئمباپێ بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئێمباپێ دوای ساڵانێک چاوەڕوانی پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کرد و ئەم یاریزانە بە سەربەستی دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان گرێبەستێکی تاکو ساڵی 2029 لەگەڵ شاهانەکان واژۆ کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترت: بێنزێما بۆ ڕۆژنامەی مارکا ڕایگەیاند، بە زوویی یان بە درەنگ ئمباپێ هەر یاریی بۆ ریاڵ مەدرید دەکرد، چونکە ئەوە خەونی یاریزانەکە بوو، ئمباپێ یاریزانێکی گەورەیە.
لە لایەکی دیکەوە: لەبارەی ڤینیسیۆس و باڵۆن دۆرەوە، کەریم بێنزێما وتی" بەڵێ من دەڵێم بۆ ڤینیسیۆس چونکە ئەو شایستەیە، دوای ئەو وەرزە گەورەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید پێشکەشی کرد، ئەو گەنجێکی لێهاتووە و یاریزانێکی تۆپی پێی تایبەتە، ئەو دەتوانێت بە تەنیا یارییەکان یەکلایی بکاتەوە، ڤینی لەلای من باشترین بەربژێرە بۆ باڵۆن دۆر".

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.