هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی کانتێ دەدات
شەیری بکە لە:

کانتێ
ئاڤا سپۆرت
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ناوەڕاستکارێک بگوازێتەوە ڕیزەکانی، بۆ ئەمەش جاوی بڕیوەتە توناکانی یاریزان نگۆلۆ کانتی فەرەنسی و یانەی ئیتیحاد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کە کارگێڕی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی کانتێی ناوەڕاستکاری یانەی ئیتیحادی سعوودی دەدات، وەک شوێنگرەوەی دی یۆنگ سوودی لێببینن.
زانیاریی زیاتر: یانەی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات بەشێوەی خواستن یاریزانە یەمەن ٣٣ ساڵییەکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی، بەڵام تا ئێستا یانە سعوودییەکە ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە نەداوە.
باکگراوند: کانتێ لە وەرزی ڕابردوودا بەشداریی 43 یاریی یانەکەی کردووەم 3 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 ئاسیستی هەبووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.