هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕاکێتیچ یانەی شەبابی جێهێشت
شەیری بکە لە:

ڕاکێتیچ
ئاڤا سپۆرت
ئیڤان ڕاکێتیچی ناوەڕاستکاری کڕواتی و یاریزانی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای تەنیا شەش مانگ، ڕیزەکانی یانەی شەبابی سعوودی بەجێهێشت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی فەرمی یانەی شەباب لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" هەواڵی ڕۆیشتنی یاریزانەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "بە ڕەزامەندی کارگێڕی یانەی شەباب و یاریزان ئیڤان ڕاکێتیچ، گرێبەستی یاریزانە کڕواتییەکە لەگەڵ یانە سعوودییەکە هەڵوەشایەوە".
زانیاریی زیاتر: یاریزانەکەی پێشووی یانەکانی بەرشەلۆنە و سێڤییا لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەیوەندی بە یانەی شەباب کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 کۆتایی دەهات، بەڵام پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی یانەکەی بەجێهێشت.
باکگراوند: ئیڤان ڕاکێتیچ تەمەنی 36 ساڵە و پێشتر یاریی بۆ یانەکانی بارسێلۆنا و سێڤییا کردووە، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 3.5 ملیۆن یۆرۆیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.