هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مۆدریچ گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێکردەوە
شەیری بکە لە:

مۆدریچ
ئاڤا سپۆرت
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بۆ ساڵێكی دیكە گرێبەستی ناوەراستكاری كرواتی لوكا مۆدریچی نوێكردەوە، بەپێی بڕگەیەك لە گرێبەستە نوێیەكەی كارڵۆ ئانچیلۆتی وەكو یاریزانی یەدەگ پشتی پێ دەبەستێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا ڕایگەیاندووە لوكا مۆدریچ بۆ وەرزی 2024 ـ 2025ـیش لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە كاتێكدایە مۆدریچ لەگەڵ دەستپێكی ئەم وەرزەی خولەكانی ئەورووپا تەمەنی دەبێتە 39 ساڵ.
لە لایەکی دیکەوە: لە بڕگەیەكی گرێبەستەكەی مۆدریچ دا هاتووە ئەو یاریزانە بەشێوەی یەدەگ بۆ وەرزی داهاتوو لە لایەن كارڵۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەكە پشتی پێ دەبەسترێت.
باکگراوند: لوکا مۆدریچ 12 ساڵ لەمەوبەر لە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید كرد، لەگەڵ مێرنگی لە كۆی 533 یاریی، 39 گۆڵ و 86 ئاسیستی تۆمار كردووە و 26 ناسناویشی لەگەڵ یانەكە بردووەتەوە لە نێویاندا 6 ناسناوی چامپیۆنزلیگی لەخۆگرتووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.