هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیبراهیم غازی نزیکە لە زەورا
شەیری بکە لە:

ئیبراهیم غازی
ئاڤا سپۆرت
ئیبراهیم غازی هێرشبەری كوردی یانەی حدوود یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەی شاری بەغدا بكات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئییبراهیم غازی هێرشبەری یانەی حدوودی شاری بەغدا وەرزی ڕابردوو لە خولی ئەستیرەكانی عێراق درەوشایەوە و لە كۆی 30 یاریی 18 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كرد و لە لایەن چەندان یانەی پەیوەندی پێوە كراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئیبراهیم غازی، ڕایگەیاندووە لە نێو ئەو ئۆفەرانەی پێشكەشی كراوە، یانەی زەورای هەڵبژاردووە، پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەكەی ڕابگەیەنرێت.
باکگراوند: ئیبراهیم غازی ئەستێرە كوردەكەی باڵاكایەتی، پێشتر لە خولی كوردستان یاریی بۆ یانەكانی سۆران و هەڵۆ كردووە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی حدوودیش بكات یاریی بۆ یانەكانی دهۆك و نەورۆزیش كردووە، لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یانەكانی نەجەف و قووە جەوییە و زەورا پەیوەندییان پێوە كرد، بەڵام سووپەر ستارە كوردەكە یانەی سۆرانی هەڵبژاردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.