محەممەد سامی ڕوودەکاتە جەوییە

محەممەد سامی ڕوودەکاتە جەوییە

محەممەد سامی

ئاڤا سپۆرت


محەمەد سامی ناسراو بە حەمە ئیتۆ رایگەیاند مافی دەستبەرداربوونی لە یانەی نەورۆز وەرگرتووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەی شاری بەغدا دەكات.

 

لێدوانی فەرمی: محەمەد سامی بۆ ئاڤا سپۆرت وتی، گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی نەورۆز هەڵوەشاندووەتەوە و بە رێككەوتن مافی دەستبەرداربوونم لە یانەكەی وەرگرتووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییە شاری بەغدا دەكەم.

 

زانیاریی زیاتر: محەمەد سامی پێشتر یاریی بۆ یانەكانی هەولێر، كەركووك، هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر كردووە، لە هاوینی 2020 روویكردە یانەی قوە جەوییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەرفەتی یاریكردنی وەكو پێویست پێنەدرا لە گواستنەوەی زستانەی 2021 پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد.

 

باکگراوند: لە دوو وەرزی ڕابردوویش یاریی بۆ یانەی نەورۆز كردووە و لە دوایین وەرزی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق 7 گۆڵ و 9 ئاسیستی لەگەڵ سوورپۆشەكانی سلێمانی تۆمار كردووە.