گواردیۆلا ئەستێرەیەکی بایەر میونشنی دەوێت

گواردیۆلا ئەستێرەیەکی بایەر میونشنی دەوێت

کیمیچ

ئاڤا سپۆرت


پێپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مان سیتی کارگێڕی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی بایەر میونشنی ئەڵمانی.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەکانی ئینگلاند بڵاویانکردووەتەوە، کە گواردیۆلا داوای کردووە کیمیچی یاریزانانی ئەڵمانی و یانەی بایەر میونشنی بۆ بگوازنەوە و دەیەوێت لەم هاوینەدا پەلکێشی یانەکەی بکات.


زانیاریی زیاتر: کیمیچ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایەر کۆتایی دێت، بەڵام گواردیۆلا دەیەوێت وەک شوێنگرەوەی رۆدری سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە ببینیت و ئەم وەرزە بیگوازێتەوە.


باکگراوند: کیمیچ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتی یۆرۆ کرایە دەرەوە  و پێشووتریش ماوەی سێ وەرز لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا مەشقی کردووە.