هاینزفلیک یاریزانێکی ریاڵ سۆسیدادی دەوێت

هاینزفلیک یاریزانێکی ریاڵ سۆسیدادی دەوێت

مێرینۆ

17 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هاینز فلیک ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی ڕیاڵ سۆسداد دەدات و دەیەوێت لەم هاوینە پەلکێشی ڕیزەکانی یانەکەی بکات.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی ڕێلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە کە فلیک کارگیڕی یانەکەی ڕاسپاردووە تا میگێل مێرینۆی ناوەڕستکاری یانەی سۆسیداد و ئیسپانیای بۆ بگوازنەوە تیپەکەی.

 

زانیاریی زیاتر: مێرینۆ دەتوانێت لە چەند پێگەیەکی یاریگا یاریی بکات بۆیە فلیک هەوڵی گواستنەوەی دەدات تا لە کاتی بوونی پێکانی یاریزانەکان بەکاری بهێنێت.


باکگراوند: مێرینۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، وەرزی ڕابردووش لەگەڵ یانەی سۆسیداد بەشداریی 45 یاریی کردووە و 8 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.