هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئینگلاند دەیەوێت مێژوو بنووسێتەوە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی ئینگلاند
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئینگلاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی هۆڵەندا دەیەوێت مێژووێکی نوێ بنووسێتەوە بگاتە یاریی کۆتایی، بۆ یەکەمجا نازناوەکە ببەنەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر (10:00) یاریی دووەمی پێشکۆتایی یۆرۆ بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: گاریس ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، ئەو دڵخۆشە کە لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی بە توانایە، دەتوانن مێژووێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەکەیەان بنووسنەوە.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەی ئینگلاند خاوەنی چەند یاریزانێکی بەتوانایە، بە تایبەت بوونی بێلینگهام کە وزەیەکی زۆری بە تیپەکە بەخشیوە، بەربژێری بردنەوەی بالۆندۆرە، ئینگلیزەکان هیوای زۆریان پێیەتی.
باکگراوند: ئینگلاند لە مێژوودا تەنها لە 1966 نازناوی یۆرۆریان بردووەتەوە، دەیانەوێت بۆ یەکەمجار ئەم نازناوە ببەنەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.