کرووس لە ترسی پەنابەران ئەڵمانیا جێدێلێت

کرووس لە ترسی پەنابەران ئەڵمانیا جێدێلێت

کرووس

8 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


تۆنی کرووس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، دوای وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ، ناگەڕێتەوە ئەڵمانیا.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کرووس ڕایگەیاند، ئەڵمانیا ئەو وڵاتە نییە کە 10 ساڵ لەمەوبەر بوو، ئەویش بەهۆی کۆچبەرانەوە و ترسی لەوە هەیە کچەکە بە شەوان بچێتە دەرەوە، بۆیە بڕیاریداوە لە ئیسپانیا بژیێت.

 

لە لایەکی دیکەوە: ناوەڕاستکارەکەی مانشافت ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵانی ڕابردوودا کۆچی بەکۆمەڵ بۆ ئەڵمانیا بەردەوام هەبووە و هیچ سنورێک بۆ کۆچبەران نەبووە، ئەمەش هۆکارە بۆ تێکچوونی دۆخی هاوڵاتیان لەم وڵاتە.

 

ئاماژە مەترسیدارەکان: بە گوێرەی ئەو ئامارانەی حکومەتی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، لە کۆی 10 تاوان 6 تاوان لەلایەن کۆچبەرەکانەوە دەکرێت.