هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دیلێخت دەیەوێت ڕووبکاتە مان یونایتد
شەیری بکە لە:

دیلێخت
ئاڤا سپۆرت
یانەی مان یونایتد، بۆ گواستنەوەی ماتیاس دیلێختی هۆڵەندی هاتووەتە سەرهێل دەیەوێت لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەی شەیاتنە سوورەکان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی مان یونایتد سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەم هاوینەدا، لە ئێستاشدا جوولەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: دیلێخت بریکاری کارەکانی ڕاسپاردووە تا ڕێککەوتنکە ئەنجام بدات، دیلێخت لەسەرجەم خاڵەکان کۆکە و هیچ خاڵێکی ناکۆک لە نێوانیان نەماوە.
باکگراوند: دیلێختی تەمەن 24 ساڵان، لەم وەرزەدا لەگەڵ بایەرمیونشن بەشداریی 30 یاریی کردووە، 2 گۆڵی تۆمارکردووە و ئاسیستێکی هەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.