ئینگلتەرا گەیشتە پێشکۆتایی یۆرۆ
شەیری بکە لە:

بێلینگهام
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی سویسرا گەیشتە قۆناغی پیشکۆتایی یۆرۆی ٢٠٢٤ لە ئەلمانیا.
وێنە گەورەکە: لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو هەڵبژاردە بە وریاییەوە یاریان دەکرد و دەرفەتی گۆڵکردنیان کەم بوو، بۆیە ئەو گێمە بێگۆڵ کۆتاییهات.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە سویسرا دەستپێشخەری کردوو لە خولەکی ٧٥ بڕێل ئیمبۆلۆ گۆڵی یەکەمی سویسرای تۆمارکرد، بەڵام یاریزانانی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە توانیان لە خولەکی ٨٠ لە ڕێگەی بۆکایۆ ساکا گۆڵی بەرامبەر تۆماربکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: یاریی گەیشتە کاتی زیادکرا و بەڵام هەردوولا نەیانتوانی گۆڵی دووەم تۆماربکەن، دواتر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان توانی بە ئەنجامی (٥-٣) یارییەکە بباتەوە بگاتە پێشکۆتایی، چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان تورکیا و هۆڵەندا دەکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.