کالافیۆری وەڵامی گرێبەستەکەی ئەرسینالی دایەوە

کالافیۆری وەڵامی گرێبەستەکەی ئەرسینالی دایەوە

یاریزان کالافیۆری

ئاڤا سپۆرت


کالافیۆری ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی بۆلۆنیا، وەڵامی گرێبەستەکەی یانەی ئەرسیناڵی دایە و کە یانەکە پێشکەشی کردووە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ فابریزیۆ ڕۆمان و بڵاویکردووەتەوە، کە کالافیۆری ڕەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە بکات، ئەو ئارەزوو دەکات پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.


لە لایەکی دیکەوە: یانەکانی چێلسی وریاڵ مەدرید و یۆڤێنتۆس بەدوای گواستنەوە کالافیۆرییەوەن، ماوەی ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ بۆلۆنیا ماوە، بۆیە گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە ئێستادا وەستاوە.


زانیاریی زیاتر: کالافیۆری لە وەرزی 2023-2024 لەگەڵ یانەی بۆلۆنیا بەشداری 37 یاریی کردووە، 2 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.