پۆرتوگال و فەرەنسا جەنگی مانەوە لە یۆرۆ دەکەن

پۆرتوگال و فەرەنسا جەنگی مانەوە لە یۆرۆ دەکەن

یاریزانانی پۆرتوگال

4 تەممووز
جیهان


ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی فەرەنسا لە میانەی یارییەکای قۆناغی هەشتی یارییەکانی یۆرۆری ئەڵمانیای 2024، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆرتۆگال دەبێتەوە، یارییەکە کاتژمێر (10:00) بەڕێوەەچیت.


وێنە گەورەکە: لە گرنگترین یارییەکانی قۆناغی شازدەی یۆرۆ لە یارییەکەی کۆتایی پێشوەختە، یەكێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم قۆناغە دوو پاڵیوراوی بەهێز و بەربژێری سەرەکی بردنەوەی نازناوەکە ڕووبەڕوو دەبنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆنای 16 هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی بە تاکە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی بەلجیکا بباتەوە، بەڵام هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە سلۆڤینیای بردەوە، ئەمەش دوای ئەوەهات، کە ڕۆناڵدۆ لە خولەکی 105 لێدانێکی سزای لە دەستدا و گۆڵی تۆمارنەکرد.


باکگراوند: هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە وەشانی 2016 نازناوەکەی لە فەرەنسا بردەوە، دوایین جاریش کە هەڵبژاردەی فەرەنسا بووە پاڵەوان ساڵی 2000 بوو کاتێک بە ئەنجامی(2-1) لە ئیتاڵیای بردەوە.