هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەڵمانیا و ئیسپانیا هەوڵی بردەنەوەی نازاناوی چوارەم دەدەن
شەیری بکە لە:

یاریزانانی ئەڵمانیا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە یاریی قۆناغی هەشتی یارییەکانی پاڵەوانێتی یۆرۆ، کە خۆی میوانداریی دەکات ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە، یارییەکە کاتژمێر(7:00) بەرێوەەچێت.
وێنە گەورەکە: ئەڵمانیا بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی دانیمارک، گەیشتە ئەم قۆناغە، هەموو چاوەکان لەسەر ئەم یارییەن و براوەی یارییەکە نزیک دەبێتەوە لە بردنەوەی نازناوەکە، چونکە ڕێگایەکی سەخت دەبڕێت.
لە لایەکی دیکەوە: هەڵبژارەی ئیسپانیا، بە بردندەوەی لە هە ڵبژاردەی جۆرجیا بە ئەنجامێکی گەورە کە (٤-١) یارییەکەی بردەوە، سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆ ڕاکێشا و ئێستا بەربژێرێکی بەهێزە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
باکگراوند: هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا خاوەنی سێ نازناون کە زۆرترینە، ئەم دوو هەڵبژاردەیە پێشبڕکێی لەسەر بردنەوەی نازناوی چوارەم دەکەن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.