'درێسمان نەبوو کەچی بووینە پاڵەوان'

'درێسمان نەبوو کەچی بووینە پاڵەوان'

هەڵبژاردەی دانیمارک

4 تەممووز
جیهان


ئاڤا سپۆرت


پیتەر شماکلی گۆڵپارێز و ئەستێرەی پیشووی هەڵبژاردەی دانیمارک دوای چەند سالێک لە پاڵەوانبوونیاین لە یۆرۆری 1992، چەند نهێنییەکی یارییەکانی ئەو کاتی ئاشکراکرد.


لێدوانی فەرمی: شمایکل، بۆ پێگەی یوفا وتی، ئەو کاتەی هەواڵیان بۆ ناردین کە دەبێت کۆببنەوە تا لە بری یۆگسلافیا بەشداری یۆرۆ بکەن، زۆربەی یاریزانەکان لە کاتی بەسەربردنی پشووی هاوینەدابوون، خەریکی کات بەسەربردنبوون، بەڵام لایەنی دەروونیمان بۆ پاڵەوانبوون ئامادەبوو.


زانیاریی زیاتر: پیتەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە یاریی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە ئێمە درێسمان نەبوو، چونکە کارگەکەی ئێمە وتی ناتوانم بەو خێرایە درێستان بۆ ئامادە بکەم، بۆیە بە ناچاری درێسی تیپی لاوانمان پۆشی، بۆیە بۆ زۆربەی یاریزانەکان بچوک و تەسک بوو، بەڵام لە یاریی دووەم درێسی نوێمان بۆ هات.

پێدراوە ڕاستەکان: شمایکل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد و وتی، کاتێک لە یاریی پێشکۆتایی لە هەڵبژاردەی فەرەنسامان بردەوە و گەیشتینە یاریی کۆتایی، ڕیچارد نێلسنی ڕاهێنەر ئێمەی بردە یاریگەی گۆلف کاتیکی خۆشمان بەسەربرد، دواتر ڕۆیشتین بۆ چێشتخانەی ماکدۆنالدز و هەمبەرگرمان خوارد، هەموو ئەوانەی بۆ ئەوەکرد بۆ ئەوەی فشارمان لەسەر کەمببێتەوە.