ڕابیۆ نزیکە ڕووبکاتە بەرشەلۆنە

ڕابیۆ نزیکە ڕووبکاتە بەرشەلۆنە

ڕابیۆ یاریزانی یۆڤی

ئاڤا سپۆرت


ئادریان ڕابیۆ ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، نزیکە لەوەی ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت، ئەو یاریزانە ئامادەنیە مووچەکەی کەم بکاتەوە و یانەکەشی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ناوەڕاستکارەکەی کەڵەشێرەکان گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس ئەم هاوینە کۆتاییهات، تا ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەسەر بابەتی مووچەکەی نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، بۆیە نزیکە ئەو یاریزانە ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوتریت: ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، بڵاویکردەوە دایکی ئادریان ڕابیۆ کە بەرێوەبەری کارەکانی کوڕەکەیەتی، ئەو یاریزانەی پێشکەش بە یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.

 

باکگراوند: ڕابیۆ ساڵانە نزیکەی 8 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەتی و ئامادەش نیە کەمی بکاتەوە، بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلاند، ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ڕیزەکانیان و هیچ کێشەیان لەگەڵ مووچەکەی نیە.